ئهمڕۆ سهرۆك بارزانی پێشوازی له كونسوڵی گشتی روسیا له ههرێمی كوردستان كرد و پهیوهندییه سیاسی و ئابورییهكانی نێوان ههرێمی كوردستان و رووسیا تاوتوێ كران.
ئهمڕۆ شەممە 23ـی تەمموزی 2022، لە سەڵاحەدین، سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازی لە ئۆلێگ لڤین، كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر كرد كە بە مەبەستی ماڵئاوایی و كۆتایی هاتن بە ئەركەكانی سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو.
لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر، سوپاسی حكوومەتی هەرێم و دامەزراوەكانی تری هەرێمی كوردستانی كرد كە لە ماوەی ڕابردوو هاوكار و یارمەتیدەری بوونە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرك و كارەكانی.
هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان و ڕووسیا ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لەسەر پەرەپێدانی ئەوە پەیوەندیانە كرایەوە.