بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە دوو درۆن ھێرش کرایە سەر سەربازگەیەکی تورکیا لە ناحیەی بامەڕنێ.
کەناڵی (کوردستان24) لە زاری میران ئیسماعیل، بەرێوەبەری ناحیەی بامەڕنێ، بڵاوی کردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بە دوو درۆن ھێرش کراوەتە سەر سەربازگەی تورکیا لە ناو فڕۆکەخانەی بامەڕنێ.
بەڕێوەبەری ناحیەی بامەڕنێ ئاماژەی بەوەشدا، هەردوو درۆنەکە لەلایەن سەربازانی تورکیاوە خراونەتە خوارەوە و زیانی گیانی نەبووە.