ئەمشەوی چوارشەممە نێرده‌ی تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له‌باره‌ی تۆپبارانەكەی ئه‌مڕۆی زاخۆوه بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و داوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەیەكی ورد دەكات.
لە راگه‌یه‌ندراوەكەی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هاتووە جارێكی تر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كەوتنە ژێر كاریگه‌ریی تۆپبارانكردنی كوێرانه، كه به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نابێت هێرشه‌كان ئاراسته‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بكرێن.
نەتەوە یەكگرتووەكان سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراستەی كه‌سوكاری قوربانیان كردووە و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداران خواستووە، داوای كردووە لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بۆ دیاریكردنی باردۆخ و هۆكاری هێرشه‌كه بكرێت. ئاماژەشی بەوە داوە كە له رێگه‌ی ئەم هێرشانەوە، ده‌وڵه‌تی عێراق لاواز ده‌كرێت.