ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی له شاری جه‌دده له وڵاتی سعودیه له‌گه‌ڵ جۆ بایدن كۆبوویه‌وه و رایگه‌یاند، كار ده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژی نێوانمان، به‌تایبه‌ت له بواری رۆشنبیری و فێركردن.
ئه‌مڕۆ 16/7/2022، له میانه‌ی به‌شداریكردنیان له (لوتكه‌ی جه‌دده) له وڵاتی سعودیه، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا.
دوابەدوای کۆبوونەوەکە هەردوولا راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە، كه تێیدا سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە لەسەر ئەو گرنگییەی کە ئەمریکا بایەخی پێدەدات بە “بوونی عێراقێکی سەقامگیر و یەکگرتوو و گەشەسەندوو کە دەبێت هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە”.
هاوكات له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، مسته‌فا كازمی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كار ده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی نێو رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێون ( عێراق – ئه‌مریكا)، كازمی سوپاسی ئه‌مریكاشی كرد، كه له شه‌ڕی دژی تیرۆر هاوكاری و پشتگیری به‌رده‌وامی عێراقی كردووه.
كۆبوونەوەی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە پەراوێزی لوتكەی جەددە، لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقیش به‌شداره.
دوێنێ شه‌و، مسته‌فا كازمی گه‌یشته سعودیه و له‌لایه‌ن محه‌مه‌د بن سه‌لمان، جێنشینی سعودیه پێشوازی لێكرا، ئه‌مڕۆش وابڕیاره له په‌راوێزی (لوتكه‌ی جه‌دده)، كازمی چه‌ند دیدارێكی دیكه ئه‌نجام ده‌دات.
شایانی باسه، (لوتکەی جەددە) له سعودیه به ئاماده‌بوونی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێوه ده‌چێت و جیا لە وڵاتانی هاریکاری کەنداو هەریەک لە میسر و عێراق و ئوردن بەشداری لوتکەکە دەکەن.