مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، “پێشوازییەکی گەرم لە سەردانەکەی سەرۆکی ئەمه‌ریکا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکەم”.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له تویته‌كه‌یدا هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: “ھیوادارم سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا لە گفتوگۆکانیدا قوربانییەکانی خەڵکی کوردستان لە دژی تیرۆریزم لەبیر نەکات”.
مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت: “ھیوادارم مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان لە عێراقی فیدراڵ بپارێزرێن”.
هه‌روه‌ها گوتی: “ھیوادارم مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان لەناویشیاندا سوود وەرگرتن لە سەرچاوەکانی وزە کە ئەمه‌ریکا وەبەرھێنانێکی زۆری لەو سێکتەرەدا کردووە، بپارێزرێن”.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: “ھیوادارم مافە دەستورییەکانمان نەکرێنە قوربانی ململانێی لایەنە سیاسییەکانی عێراق”.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: ” لەبیرمە ساڵانێک لەمەوبەر پێکەوە لەگەڵ سەرۆک بایدن گفتوگۆمان کردووە، و ناوبراو رۆڵی ھەبووە لە دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان دوای ساڵی 2003، لەو کاتەی کۆنگرێسمان بووە تا گەیشتنی بە سەرۆکایەتی ئەمه‌ریکا بەردەوام پابەندبوونی خۆی بەرامبەر کوردستان دەربڕیووە”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “لە گفتوگۆکانم لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی کەنداو جەختم لە گرنگی پشتیوانیان بۆ سیسته‌می فیدراڵی عێراق، سێکتەری وزە کردووەتەوە”.