مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ نه‌دیم زه‌هاوی كرد، به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی وه‌ك وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر پیرۆزبایی له‌ نه‌دیم زه‌هاوی كرد و نووسیویه‌تی: كاك نه‌دیم زه‌هاوی به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنت وه‌كو وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا پیرۆزباییت لێ ده‌كه‌م.

سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چاوه‌ڕێی به‌یه‌كه‌وه‌ كاركردنی به‌رده‌وامی نێوانمان و زیاتر پته‌وكردنی دۆستایه‌تی‌ به‌هێزی هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا ده‌كه‌ین.