وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌گه‌ و سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌ مه‌خموور كۆبوونه‌وه‌.

ئەمڕۆ 5/7/2022،، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی بەرگری عێراق، لە مەخمور کۆبوونەوە و بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی موسڵ، بەڕێوەبەری میلاکاتی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی فرقەی 14ی سوپای عێراق، فەرماندەی لیوای 14ی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەفسەرانی باڵای هەردوولا، گفتوگۆیان کرد لەبارەی رەوشی ئەمنی ناوچەکە، جموجوڵەکانی داعش و ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق.

شایانی باسە، ئەم جۆرە کۆبوونەوانە لەنێوان هەردوولادا، بۆ هاوکاری و هەماهەنگی زیاترە، لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، بۆئەوەی بەشێوەیەکی کاریگەرتر و بەهێزتر رووبەڕووی مەترسیەکانی تیرۆریستان ببنەوە.