جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواش بخرێت، با ماوەیەکی کەم بێت.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: “کۆمسیۆنی هەڵبژاردن هەموو جارێک دەڵێن، شێوەیەکی ستاندار بۆ ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن هەیە، لانی کەم پێویستی بە شەش مانگە، بەڵام با هەموومان هەوڵدەین لایەنەکان رێککەون، ئەگەر هەڵبژاردن دواش بخرێت لە وادەی دیاریکراو، با بۆ ماوەیەکی کەمی چەند مانگی بێت”.

بڕیاربوو 1/10/2022 هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی لایەنەکان لەسەر یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن، پێشبینی دەکرێت وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دوابخرێت.