
زنجیره‌یه‌ك بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز یه‌كێك له پارێزگاكانی ئێرانیان هه‌ژاند و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س مردن یان بریندار بوون، بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه له قووڵایی 10 كیلۆمه‌تر رووی داوه و له ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بیش هه‌ست پێ كراوه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو دووی تهمووز، بوومه‌له‌رزه‌كان روویان داوه و به گوڕی 6.1 و 6.3 پله به پێوانه‌ی ریخته‌ر بوون و پارێزگای هورموزگان له باشووری ئێرانیان هه‌ژاندووه.
له‌و بوومه‌له‌رزانه دوویان زۆر به‌هێز بوون، ئه‌گه‌رنا ته‌نیا له به‌نده‌ری خه‌میر 13 جار بوومه‌له‌رزه رووی داوه‌ته‌وه. دواین ئاماری قوربانیان باس له مردنی پێنج كه‌س و برینداربوونی 46 كه‌سی تر ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئیرنا، هه‌ر له دوای بوومه‌له‌رزه‌كه ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كانی پارێزگاكه رای گه‌یاند، له ته‌واوی داوده‌زگا حكوومییه‌كان ده‌وام راده‌گیرێت.
گوندێكی هورموزگان زۆرترین قوربانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و پێنج كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه، نزیك به ته‌واوی خانووه‌كانی گونده‌كه رووخاون یان زیانیان به‌ركه‌وتووه. ژماره‌ی دانیشتووانی گونده‌كه هه‌زار و 600 كه‌س ده‌بن.
حكوومه‌ت به خێرایی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كاتیی دامه‌زراندووه بۆ ئه‌وه‌ی پێشوازی له بریندارانی بوومه‌له‌رزه‌كه بكرێت و ژماره‌ی برینداران و قوربانییان جار به جار زیاتر ده‌بێت.
جێی باسه هه‌فته‌ی رابردووش چه‌ند بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌م سنووره روویان داوه، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئێران له‌سه‌ر هێڵی بومه‌له‌رزه هه‌ڵكه‌وتووه و ساڵانه له پارێزگا جیاوازه‌كانی ئێران بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز روو ده‌ده‌ن.
بوومه‌له‌رزه‌كه له دوورگه‌ی قشم و ته‌نانه‌ت ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له كه‌نداویش هه‌ست پێ كراوه، به‌ڵام له‌و شوێنانه هیچ زیانێكی نه‌بووه.