وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی 30ی حوزەیران دەست بە دابەش کردنی مووچەی مانگی شەش دەکرێت و هەفتەیەک دەخایێنێت.

لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 30-06-2022 ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش ده‌كرێت و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو 07-07-2022 ته‌واوده‌بێت. واتە له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێن.”