ئه‌مڕۆسێشه‌ممه 28/6/2022، دوای ئه‌وه‌ی قوتابییه‌كی زانكۆ، ته‌قه له د.كاوان ئیسماعیل گه‌ردی، راگری كۆلێژی یاسا له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین كرد و بریدنداری، كه‌مێك پێش ئێستا پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: یه‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه د. كاوان ئیسماعیل گیانی له‌ده‌ست دا.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجێنسی هه‌ولێر ئه‌نجامیدا، ئومێد، خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: ئەو تاوانبارەی ئەم تاوانەی ئەنجامداوە، پێشینەی تاوانی هەیە، پێشتر لە لایەن پۆلیس دەستگیر كراوە.
هاوكات راشیگه‌یان، “لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان لێرەین، گوتیشی: “تاوانبار بزر نییە و دیارە، پێویستە بە زووترین كات خۆی رادەست بكات، دڵنیایی بە خەڵكی هەولێر و كەسوكاری قوربانییەكان دەدەین، بە دڵنیاییەوە ناتوانێ لە دەست یاسا دەربازی بێ”
پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی: “ئەم تاوانبارە سەرەتا هێرشی كردۆتە سەر راگری كۆلێژی یاسا و لەگەڵ كەسێكیتر بریندار بووە. چووە د. ئیدریس حەمەخانیشی كوشتووە. بەداخەوە دكتۆر كاوان گیانی لەدەست دا”
له كۆتایی قسه‌كانیدا پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: “فەرمانی سەرۆكی حكوومەت ئەوەیە كە ئەو تاوانبارە بەهیچ جۆرێك لەدەست یاسا دەربازی نابێت و دەبێ دەستگیر بكرێت”.