سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی 06ـی 2022 ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی 73 ملیۆن دینار دا بۆ ھاتووچۆی قوتابییانی شنگال و دەوروبەری.

سامان سیوەیلی گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی بڕی 73 ملیۆن دینار، بۆ خەرجی هاتووچۆی قوتابیانی شنگال و دەوروبەری بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دھۆک.

ئاماژەی بەوەش دا کە تیایدا 667 قوتابی پۆلی 12ـی ئامادەیی سوودمەند دەبن لەم پشتیوانییە داراییە.