به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماری شه‌ش مانگی رابردوو خراوه‌ته روو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26/6/2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: ” له 6 مانگی رابردوو 999 كه‌س به تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانی كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر دراونه‌ته دادگاكان و هاوكات ده‌ستیش به‌سه‌ر نزیكه‌ی 133 كیلۆ ماده‌ه‌ی جۆراوجۆری هۆشبه‌ردا گیراوه”.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، ” نزیكه‌ی 23 هه‌زار پارچه حه‌بی هۆشبه‌ر و 1001 دانه شروبی هۆشبه‌ر و 1280 دانه ده‌رزی هۆشبه‌ر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و سوتێنراون.
له كۆتایی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده هۆشبه‌ركان، هۆشداری ده‌داته بازرگانان و به‌كارهێنه‌رانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌ڵێ: “دوور بكه‌ونه‌وه له‌و كاره ترسناكه و چاره‌نووستان بپارێزن، چونكه ئه‌نجامی هه‌ر ده‌ستگیركردن و سزادانه”