وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دا بە گوژمەی 373 ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی درێژکردنەوەی ئاوەڕۆ لە شاری سلێمانی جێبەجێ بكرێت.

وەزارەتی شارەوانی بڵاویکردەوە: “بە مەبەستی پەرەپێدانی سیستەمی ئاوەڕۆی شاری سلێمانی، پڕۆژەیەكی درێژكردنەوەی ئاوەڕۆ لە سنووری شەقامی سەرەكیی هەواری شار بۆ گەڕەكی كانی سپیكە جێبەجێ دەكرێت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش رەزامەندی خەرجكردنی گوژمەی 373 ملیۆن دیناری داوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە: “وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەپێی فەرمانێكی وەزاری، لەسەر رێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی شارەوانی، بڕیاری خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیەی داوە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی درێژكردنەوەی ئاوەڕۆی سندووقی و ئاوەڕۆی بۆریی جیاكراوەی 119ی كەڵەكن لە ژێر شەقامی سەرەكیی هەواری شارەوە بۆ گەڕەكی كانی سپیكە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی”.