باڵیۆزی نوێی ئەمەریکا لە عێراق بۆ یەکەمجار له میانی په‌یامێكی ڤیدیۆیی رایگه‌یاند، “خۆشحاڵم له سه‌ر قه‌ڵای جوان و مێژوویی هه‌ولێرم”.
ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی نوێی ئەمەریکا لە عێراق، په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه تێیدا رایگه‌یاند، “زۆر چیرۆكی نایابم له‌باره‌ی هه‌رێمه جوانه‌كه‌تان بیستووه، له‌و نێوه‌نده‌شدا خاوه‌نی كلتووری هه‌مه‌ڕه‌نگ و ده‌وڵه‌مه‌ندن”.
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا راشیگه‌یاند، سه‌رسامی گه‌رم و گوڕی و گیانی میواندۆستیتانم، به خۆشحاڵییه‌وه ده‌ڕوانمه ئه‌وه‌ی كه له نزیكه‌وه بتانبینم و سه‌ردانی هه‌موو ناوچه‌كانتان بكه‌م”.
رۆمانۆوسکی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م، گیانی له‌مێژینه‌ی یه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانهتان به‌رز ده‌نرخێنم”.
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، “له رێگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شییه زۆره‌كانی نێوانمان بۆ بره‌ودان به ئاسایش و ئابوورییه‌كی به‌هێزتر كۆشش ده‌كه‌م”.
هه‌روه‌ها گوتی: “ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان پێكه‌وه باشترن و ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت”.
دواجار به زمانی كوردی گوتی: “زۆر سوپاس”.