عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاندوه‌ ، ئه‌مڕۆ شاندێكی هاوبه‌شی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگری و فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان عێراق گه‌یشته‌ هه‌ولێر و  له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێشوازیان لێكرا.

شاندی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی حکومەتی عێراق، لەلایەن رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێکرا.

بڕیاره‌ شانده‌كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی باڵای ئه‌منیی و سه‌ربازیی له‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌.

نوێده‌كرێته‌وه‌…

کاتی گەیشتنی شاندەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرکاتی گەیشتنی شاندەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر

کاتی گەیشتنی شاندەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرکاتی گەیشتنی شاندەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر