به‌رپرسی میلیشیایه‌كی عێراق دوای هه‌ڵكوتانه سه‌ر فرۆشگایه‌كی مۆبایل له به‌غدا ده‌ستگیركرا. له كامیرای چاودێرییه‌وه كاتی دزیكردنهكهی تۆماركراوه، كه خاوه‌ن دوكانه‌كه قۆڵبه‌ست ده‌كات و دوكانه‌كه تاڵان ده‌كات.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، نه‌بیل جاسم خه‌زعه‌لی، به‌رپرسی رێنمایی بیروباوه‌ڕ له میلیشیای “عه‌سایب”، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر دوكانێكی فرۆشتنی مۆبایل له به‌غدا، ده‌ستگیركرا.
ناسنامه‌ی نه‌بیل جاسم خه‌زعه‌لی، به‌رپرسی رێنمایی بیروباوه‌ڕ له میلیشیای “عه‌سایب”
گرته ڤیدیۆییه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه ئه‌و به‌رپرسه عه‌مامه به‌سه‌ره‌ی میلیشیای “عه‌سایب” به هاوكاری كه‌سێكی دیكه ده‌چێته دوكانێكی مۆبایل، كه ته‌نیا مێرمنداڵێكی لێیه، خه‌زعه‌لی كیسه‌یه‌كی ره‌شی لایه، قسه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی مۆبایله‌كانیان نیشان بدات.
له گرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه، خه‌زعه‌لی و هاوكاره‌كه‌ی كیسه ره‌شه‌كه ده‌كه‌نه‌وه و سه‌رجه‌م مۆبایله‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه و ده‌یبه‌ن، هه‌رچه‌نده مێرمنداڵه‌كه هه‌وڵ ده‌دات رێگرییان لێبكات، به‌ڵام قۆڵبه‌ستی ده‌كه‌ن و دوكانه‌كه‌ی تاڵان ده‌كه‌ن.