ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7 ی 6 ی 2022، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشیمان كوردستان پرسی ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان تاوتوێكرد.

دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو پارتدا، راگه‌یانراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌، ده‌قی راگه‌یاندراو:

رۆژی 7 ى 6 ى 2022، كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك دوو پرسی نیشتیمانی به‌ڕێوه‌چوو.

1- هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێویسته‌ ده‌ست به‌ئاماده‌كاری یاسایی بكرێت.

2- پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك دوو پرسی نیشتیمانی پێویستییان به‌گفتوگۆی زیاتر و سازانی سه‌رجه‌م هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستانه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنێكی گشتگیر.

3- بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام بێت.