خەبات:سۆلین سلێمان:- ھونەرمەند رۆژ کەریم دوای ماوەیەک لە بێدەنگی، دواجار ڤیدیو کلیپێکى بە ناوی (رۆحەکەم)، لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاوکردەوە، ئەم بەرهەمەى رۆژ ئاوازو موزیکەکەی لەلایەن خۆیەوە بۆی دانراوە، تێکستى لەلایەن شاعیر مازیار فایەق بۆی نوسراوە، ڤیدیۆ کلیپەکەی ھونەرمەند رۆژ بەشێوازێکی جوان و سادە بەرھەمھێنراوە، کارى دەرهێنانى لەلایەن ئارام سەردار بۆى کراوە، رۆژ کەریم یەکێکە لەو ھونەرمەندە کوردانەی کە خەڵکی شاری سلێمانیە، ئێستا دوور لە زێدی خۆی لە وڵاتی سوید دەژیت، رۆژ کەریم خاوەنی چەندین بەرھەمى ناوازەیە، زۆربەی گۆرانییەکانى لە یوتیوب، سەروى ملیۆنێک ڤیوی تێپەراندووە.









