بەڕێوەبەری گشتی ئاوی ھەرێمی کوردستان رایگهیاند، حکوومەتی ھەرێم 12 ملیار دیناری بۆ ژمارەیەک فەرمانگەی ئاو خەرجکردووە، تا لە ڕێگەی تانکەرەوە ئاو بۆ ھاووڵاتیان دابین بکەن.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاوی ھەرێم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووه: “لە سەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕی 12 ملیار دینار بۆ پێنج بەڕێوەبەرایەتی ئاو خەرجکراوە، تا له رێگهی تانكهر، ئاو بۆ ئەو شوێنانەی کێشەی کەمئاویان ھەیە دابین بكهن.
ئاری ئهحمهد گوتیشی: لە ھەر شوێنێک کێشەی نەبوون و کەمئاوی ھەبێت، لە لایەن فەرمانگە پهیوهندیدارهكانی حکوومەتی ههرێمی كوردستان بە تانکەر ئاویان بۆ دابین دەکرێت”.
بەڕێوەبەری گشتی ئاوی ھەرێمی كوردستان ئاماژهی بهوهشدا: “لە ھەندێ ناوچە بە ھۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە بەردەوام لە ڕێگەی تانکەرەوە ئاویان بۆ دابیندەکرێت، ئەو شوێنانەشی لەمەودوا بە ھۆی وەرزی ھاوینەوە تووشی کێشەی ئاو دەبن بۆ ئەوانیش دابیندەکرێت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە گەیاندنی خزمەتگوزاری ئاو بۆ ھەموو ھاووڵاتیان و چەندین پڕۆژەی دیکەش لەبەردەستن بۆ جێبەجێکردن”.