شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، لەپێناو زامنکردنی مافە دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.

بەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و لە پێناو زامنکردنی مافە دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6/6/2022، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکھاتووە لە خالد شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانووساندن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون و د.خالد ھادی چاوشلی، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن.