بۆ درێژەدان بە گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵ، ئەمڕۆ دووشەممە 6ی حوزەیران شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا، لەم بارەیەوە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاندراوێکی ڕاگەیاند، ئەمە دەقەکەیەتی:

بەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆییەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و لە پێناو زامنکردنی مافە دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 6 حوزەیرانی 2022، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکھاتووە لە خالد شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانووساندن لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ و د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و د.عبدالحکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون و د.خالد ھادی چاوشلی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەن.