جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا، له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه، گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان.
مارینا سیرینی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا گه‌یشته هه‌ولێر و له له‌لایه‌ن ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازیی لێكرا.
ناوبراو بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی راوێژكارانی سه‌ربازیی ئیتاڵیا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت.
هاوكات له‌و سه‌ردانه‌یدا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و رۆما تاوتوێ ده‌كرێت، وێڕای ئه‌وه‌ی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا سه‌ردانی ئه‌م ناوچانه ده‌كات كه به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه خاپوور كراون، تا ئاوه‌دان بكرێنه‌وه.