وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری  حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایده‌گه‌ێنێـت، ڕۆژی 6  ى 6 ى 2022، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی پێنج ده‌كرێت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ده‌ستپێكه‌.
وه‌زاره‌تی دارايی راشیده‌گه‌ێنێت، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار بۆ ڕۆژانی دواتر به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌  ڕۆژی 27 ى 6 ى 2022 به‌كۆتا دێت، واته‌ له‌ماوه‌ی 21 ڕۆژدا مووچه‌ی مانگی پێنج دابه‌شده‌كرێت.