وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرەمی کوردستان بڕیارەکی لەبارەی مافی خانەنشین ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کرد.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی داریی ئاماژە بەوەکراوە مافی خانەنشینی فەرمانبەرانی لەکار لادراو لە رووی یاساییەوە بڕگەی پێنجەم لە ماددەی 1 لە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 27ی ساڵی 2006 هەر فەرمانبەرێک لێخستن (عزل) یان کارکەنارکردن (فەسڵ) بکرەی یان راژەکەی بەجێبێهێڵێت بەهۆی ناچاری و خزمەتەکەی لە 15 ساڵ کەمتر بێت ئەوا بەپەی بڕگەی سێ لە ماددەی 7 شایستەی مووچەی خانەنشینی دەبێت، بەڵام مووچەی بۆ خەرج ناکرێت تاوەکوو تەمەنی 45 ساڵ تەواو دەکات.
هەروەها ئەوەس خراوەتە روو، ئەو فەرمانبەرانەی (اسقالە)یان کردووە بەبێ رەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار ئەوا شایستە مافی خانەنشینی نایانگرێتەوە.
دەقی نووسراوەکە: