ڕوونكردنەوەیەك لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە
دەربارەی هەواڵێك گوایە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیانراوێكدا باسی لە داواكارییەكی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردووە بۆ ناوبژیكردنی نێوان هەولێر و بەغدا، دووپاتی دەكەینەوە كە ئەو هەواڵە بە تەواوی ناڕاست و دروستكراوە و هیچ لێدوان و ڕاگەیەنراوێكی وا لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەرنەچووە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
2022/5/22









