وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى،  رایدەگەیەنێت: رۆژى 25ى ئەم مانگە، یەکەم رۆژى وەرگرتنى گەنمى جوتیاران ده‌بێت.

لە ئاگادارییەکدا کە ئاراستەى جوتیارانى هەرێمى کوردستانى کردووە،  وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی  حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: دواى گفتوگۆ و  راگۆڕینەوە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 25 ى 5 ى 2022، وەک یەکەم رۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان  دیاریکرا.

 وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەو ڕێکەوتەوە گەنمی بەرهەم هاتوویان ڕادەستی سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بکەن.