سهرۆكى نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، 200 ملیار دیناری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، له بهغداوه بۆ هەولێر نێردرا.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لە لێدوانێکیدا رایگهیاند : پاش تەواوکردنی ڕێکارەکان، ئەمڕۆ یهكشهممه 15/5/2022، 200 ملیارەکەی هەرێمی کوردستان، بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندی نێردرا”.
بهپێى زانیارییهكان، پێشتر ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی ناردنی 200 ملیار دینارەکەی دابوو.









