سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به بۆنه‌ی 29 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بنكه‌ی لالش، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌كه كرد.
رۆژی (12ی ئایار/ مایۆی 1993)، بنكه‌ی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێزدی له پارێزگای دهۆك له ژێر درووشمی “لالش كانییه‌كی روونه و ده‌ڕژێته رووباری رۆشنبیری كوردی” یه‌كه‌م كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌برد.
له كۆنگره‌كه‌دا كه 130 ئه‌ندام به‌شدار بوون، 11 ئه‌ندام وه‌ك ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌كه هه‌ڵبژێردران. ئه‌و بنكه‌یه تا ئێستا چه‌ندین كۆنگره‌ی كردووه و سه‌رپه‌رشتی كاروباری رۆشنبیری ئێزدییه‌كان ده‌كات و له ماوه‌ی 29 ساڵی ته‌مه‌نیدا ده‌یان په‌رتووك و بڵاوكراوه‌ی جۆراوجۆری به چاپ گه‌یاندووه.
له په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاندووه، بنكه‌ی لالش هه‌ر له ده‌ستپێكی دامه‌زراندنییه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامه له خزمه‌تی كولتووری گه‌لی كوردستان و پاراستن و به‌ره‌وپێشبردنی ره‌وشی كولتووری و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێزدی.
ده‌قی په‌یامه‌كه
بناڤێ خودایێ مەزن و دلۆڤان
ڕێزداران دەستەیا بلندا بنگەهێ لالش یێ ڕەوشەنبیری
ب هەلکەفتا بیست و نەھ ساڵیا دامەزراندنا بنگەهێ لالش، پیرۆزباهیێن خۆ ئاراستەی ھەوەیێن بەرێز و ئەندام و کادرێن بنگەهێ لالش و هەموو خوشک و برایێن ئێزدی دکەم. سوپاسیا بنگەهێ لالش دكەم كو هەر ل دەستپێكا دامەزراندنا ڤی بنگەھی هەتا نوكە، به‌رده‌وام دخزمەتا كولتوورێ گەلێ كوردستانێ و پاراستن و پێشڤەبرنا ڕەوشا كولتووری و نەریتێت جڤاكا ئێزدی بوویە.
هیڤیدارم بەردەوام د گەشەکرن و پێشکەفتنێ دابن و ئارامی و خۆشیێ بۆ هەموو خوشک و برایێن ئێزدی دخوازم و هەر سەرکەفتی بن.
بمینن دخێر و خۆشیاندا.
مسعود بارزانی
12ـی ئایارا 2022










