ئەمڕۆ، دووشەممە 9/5/2022 هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر پێشوازیی لە محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و شاندێکی بالای ھاوپەیمانیی سیادە کرد.
وا بڕیارە شاندەکەی هاوپەیمانیی سیادە بە سەرۆکایەتیی محەمەد حەلبووسی لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆ ببنەوە و دوایین ئاڵوگۆڕ و پەرەسەندنەکانی عێراق تاوتوێ دەکەن.















