شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، “شه‌وی رابردوو و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 2ـی ئایار / مایۆی 2022” له ناحییه‌ی سنوونێی سه‌ر به قه‌زای شنگال چه‌ندین رووداوی ئه‌منی روویاندا.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی راشیگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه به “یه‌به‌شه” ناسراون، رێگای سه‌ره‌كی سنونێ و خانه‌سۆریان له‌به‌رده‌م هاتووچۆی هاووڵاتیاندا گرتبوو، به‌تایبه‌ت رێگای گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و ناحییه‌یه.
هه‌روه‌ها شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی روونیكرده‌وه، هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراق له فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌وڵیاندا رێگاكان به‌ڕووی هاووڵاتیاندا بكه‌نه‌وه، چه‌كدارانی “یه‌به‌شه” له رێگه‌ی قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانیان و چاندنی مین له رێگاكاندا هێرشیان ده‌ستپێكرد.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هێزه عێراقییه‌كان رووبه‌ڕووی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ناو ناحییه‌ی سنونێ بوونه‌ته‌وه، وه‌ڵامی ته‌قه‌كه‌رانیان دایه‌وه و رێگاكانیان به‌رووی هاووڵاتیاندا كرده‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاوكاری و هه‌مانگی هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌رز ده‌نرخێنین، كه چۆن له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیی و سه‌ربازییه‌كان هاریكاربوون.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، هێزێكی گه‌وره‌ی سوپای عێراق به‌ره‌و شنگال به‌ڕێكه‌وت و دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه تادێت ئاڵۆزتر ده‌بێت و خه‌ڵكی ماڵ و حاڵی خۆیان جێ ده‌هێڵن.
هه‌وره‌ها گوتی: له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی جیاوازی شنگال، شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌خت له نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و هێزه‌كانی سوپای عێراق به‌رده‌وامه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداریش هه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و پێكدادان، تا ئێستا هیچ ژماره‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه نازانرێت.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو به‌ریه‌ككه‌وتن له نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و هێزه‌كانی سوپای عێراق له شنگال روویدا، سه‌له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ لە ناحیەی سنونێی سەربەو قه‌زایه پەکەکە رووبەڕووی سوپای عێراق بووەوە.
بەهۆی ئەوەی چەکدارانی پەکەکە رەتیان کردووەتەوە لە چەند بازگەیەك بکشێنەوە، پێکدادان لەنێوان سوپای عێراق و پەکەکە روویدا.
هەروەها لە سنووری ناحیەی سنونێ شەڕ لە نێوان ئەو دوو هێزە بەردەوامی هەیە و لە پێکدادانەکاندا دوو سەربازی سوپای عێراق و چەکدارێکی پەکەکە بریندار بوونە.









