بەهۆی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە لە یەکەم ڕۆژی جەژندا جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕادەگیرێت و ئەوەش تەنیا بۆ یەک ڕۆژ دەبێت.

وتەبێژی دەروازەی نێودەڵەتیی حاجی ئۆمەران لەم بارەیەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە: ”ئێستا گەشتیارێکی زۆر ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانیش ڕوو لە ئێران دەکەن و لە هیچ کات و یادێکدا جموجۆڵی گەشتیاری ناوەستێت و لە ڕۆژانی جەژنیشدا جموجۆڵی گەشتیاری هەر بەردەوام دەبێت”.