سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی مەدا کۆبووەوە و لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بنبەستی سیاسیی عێراق و هۆکارەکانی ئاڵوگۆڕ کرا.

ڕۆژی چوارشەممە 27ی نیسانی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە فەخری کەریم سەرۆکی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی مەدا کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بنبەستی سیاسیی عێراق و هۆکارەکانی و ڕێگەچارەکان بۆ دەرچوون لە قەیرانی سیاسی ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە چڕکردنەوەی هەوڵی لایەنەکان کرایەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانانەی کە لە ئەنجامی بەردەوامبوونیاندا هاووڵاتیان زیانبار دەبن و تەئکیدیش لەسەر دانانی سنوورێک بۆ هۆکارەکانی قەیران کرا.