کۆمپانیای گازپرۆمی رووسی رایدەگەیەنێت، ناردنی گازی سرووشتیان بۆ دوو وڵاتی ئەوروپی راگرتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27-4-2022، کۆمپانیای گازپرۆم لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: ناردنی گازی سروشتیان بۆ کۆمپانیای (Bulgargaz) بولگاری و (PGNiG)ی پۆڵەندی بە تەواوی راگرتووە.
گازپرۆم رایگەیاندووە: ئەو دوو وڵاتە کە دوو وڵاتی رۆژهەڵاتی ئەوروپان، رازی نەبوون بەهای گازەکە بە رۆبڵ (دراوی رووسی) بدەن، بۆیە ئەوان بڕیاریان داوە هەناردەکردنی گازی سروشتی بۆ ئەو دوو وڵاتە رابگرن.
دوای هێرشی سوپای رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا چەندین سزای ئابووریان بەسەر رووسیادا سەپاند و رووسیاش بڕیاری فڕۆشتنی نەوت، گازی سروشتی و بەرهەمەکانی دیکەی بۆ وڵاتانی ”نادۆست)، بە رۆبڵ دا.









