سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای دیاله ئاشكرای ده‌كات، بۆمبێكی چێندراو به كاروانێكی سوپای عێراقیدا ته‌قییه‌وه، دوو سه‌رباز كوژران و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ـی نیسان / ئه‌پرێڵی 2022 له ده‌وروبه‌ری قه‌زای خانه‌قینی سه‌ر به پارێزگای دیاله، بۆمبێكی چێندراو به ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازانی عێراقیدا ته‌قییه‌وه، به‌هۆیه‌وه دوو سه‌رباز كوژران و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون.
ئه‌و سه‌رچاوه روونیكرده‌وه، بۆمبه‌كه له گوندی “مه‌عدان”ـی نزیك قۆڵای له ده‌وروبه‌ری قه‌زای خانه‌قین به سه‌ربازانی عێراقیدا ته‌قییه‌وه.
به‌ر له‌و ته‌قینه‌وه، داعش له‌و ناوچه‌یه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر خاڵێكی ئه‌منی سه‌ر به سوپای عێراقی له ناوچه‌ی “قۆڵای” له ده‌وروبه‌ری خانه‌قین، سه‌ربازێك كوژرا و 3ـی دیكه‌ش بریندار بوون.
K24









