سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری لەندەن پێشوازیی تۆنی بلێر، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی نیسانی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری لەندەن، پێشوازی لە تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا کرد و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.

لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێکرا، بەتایبەتی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بە دیجیتەلکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.