نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شه‌هیدانی كیمیابارانی ده‌ڤه‌ری خۆشناوه‌تی له‌لایه‌ن رژێمی پێشووی عێراقه‌وه‌ راگه‌یاند.

نێچیرڤان بارزانی په‌یامه‌كه‌ی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر بڵاوكرده‌وه‌ و نووسیویه‌تی: “لە یادی شەهیدانی کیمیابارانی بالیسان، شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتیدا، به‌ رێز و شکۆوه‌ به‌ بیریان ده‌هێنینه‌وه‌، سه‌ری رێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانی پاکیاندا داده‌نوێنین. سڵاو بۆ کەسوکاری سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین و داواکارین حکومه‌تی فیدرالی عێراق قه‌ره‌بۆیان بکاته‌وه‌”.