وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، زۆرینەی گرێبەستە نەوتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەواو و بێ کێشەن.
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی (ئەلفورات)ی وڵاتەکەی، رایگەیاند: وەزارەتەکەی بەپێی دەستوور مامەڵە لەگەڵ نەوتی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئیحسان عەبدولجەبار بە پێویستی زانیوە لایەنە سیاسییەکان لە کێشەی نەوت دوور بکەونەوە و رایگەیاندووە: نەوت کاڵایەکی سیاسییە، بەڵام بە سیاسەت بەڕێوە نابرێ و دەبێ لە سیاسەت دوور بخرێتەوە.
وەزیری نەوتی عێراق داخوازییەکانی حکوومەتەکەی لەبارەی نەوتی کوردستان ئاشکرا کردووە و رایگەیاندووە: ئەو داخوازییانەیان بە سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان و شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش گەیاندووە.
داخوازییەکان کە بریتین لە سێ خاڵ:
– چاوخشاندنەوە بە گرێبەستە نەوتییەکانی کوردستان و ئاراستەکردنیان بەپێی یاسا بۆ بەرژەوەندیی هەردوو لایەن.
– دروستکردنی کۆمپانیای نەوتی کوردستان کە کۆمپانیای دەوڵەتی فیدراڵیی عێراقی بێت. ئەو کۆمپانیایە بارەگا سەرەکییەکەی لە هەولێر دەبێت و لایەنی یەکەم دەبێت لە گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ کارکردن لە کەرتی نەوت و گازی کوردستان.
– پەرەپێدان و دانانی نرخ لە دەسەڵاتی حکوومەتی فیدراڵیی عێراق بێت بە هاوبەشی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
ئیحسان عەبدولجەبار لەبارەی هەڵوێستی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو داخوازییانەی حکوومەتی عێراق، رایگەیاندووە: ”لە راستیدا بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەهۆی نەبوونی متمانە بە دەسەڵاتدارانی بەغدا، تەحەفوزیان بۆ دروست بووە“
وەزیری نەوتی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە، حکوومەتەکەی کێشەی لەگەڵ 80%ـی گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان نییە، چونکە تەواو و بێ کێشەن، بەڵام ”دەمانەوێ تەنیا لەسەر کێشەکانی 20%ـەکە دانوستاندنیان لەگەڵدا بکەین“.
پێشتر عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون و ئه‌ندامی شاندی دانوستكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گەیاندبوو: “به‌غدا كۆمه‌ڵێك پێشنیاری بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسییه‌ی نه‌وتی هه‌رێم هه‌بوو، كه كۆمپانیایه‌ك بۆ فرۆشتنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێت موڵكی به‌غدا بێت، له به‌رامبه‌ردا هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و پێشنیاره‌ی هه‌بوو كه هه‌ر خۆی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت دابمه‌زرێنێت، ببێته موڵكی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كه ته‌واوی پابه‌ندییه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه رێك ده‌خرێنه‌وه”.
دكتۆر عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، “داواكاریی و پێشنیاره‌كانی به‌غدا له‌باره‌ی دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌ك له هه‌رێم كه موڵكی ئه‌وان بێت ره‌تكرایه‌وه، ئه‌وه‌مان بۆ ئه‌وان روونكردووه‌ته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی مادده‌ی 112ـی ده‌ستوور، بڕگه‌ی دوو نه‌وت ده‌فرۆشێت”.









