ئەمڕۆ، چوارشەممە 13/4/2022، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیجی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە، نهستهلهی كیندهر سوپرایز له بازاڕ دهكشێندرێتهوه و هاوردهكردنیشی قهدهغه كرا.
لە ڕاگەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە: لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ئاسایشی خۆراک و سەلامەتیی هاووڵاتییان، پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی پیسبوونی هەندێک لە بەرهەمەکانی نەستەلەی کیندەر لە جۆری Kinder Surprise MAX بە باج نەمبەری L004L03 و L005L03-AD کە لە وڵاتی بەلجیکا بەرهەم هێنرابوو بە بەکتریای سالمۆنێلا، کە ڕێکەوتی بەسەرچوونیان ١/١٠/٢٠٢٢ـە و ئاماژە بە کۆنووسی لێژنەی پێکهێنراو لە وەزارەتی تەندروستی ژمارە (٢٣٠٩) لە ڕێکەوتی (١٠/٤/٢٠٢٢) و نووسراوی حکوومەتی فیدراڵ ژمارە ٦٧٨ لە ١٠/٤/٢٠٢٢ بڕیارمان دا بە:
- لێکۆڵینەوەکردن لە سەرچاوەی ئەو بەرهەمە لە هەرێمی کوردستان و دەستنیشانکردنی کۆمپانیای هاوردەکار و دابەشکەر و دیاریکردنی خاڵە سنووری یان فڕۆکەخانەکان کە لێوەی هاوردە دەکرێت.
- کێشانەوەی هەموو بەرهەمەکانی کیندەر بەو باج نەمبەرانەی سەرەوە کە لە وڵاتی بەلجیکا بەرهەم هێنراوە.
- قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە بە باج نەمبەری ئاماژەپێکراو بۆ ناو هەرێمی کوردستان لە خاڵە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان تا یەکلاییکردنی ئەو بابەتە لە وڵاتە پەیوەندیدارەکان.
- وەرگرتنی نموونەی پشکنین لەو بابەتانە بە شێوەی هەڕەمەکی و پشکنینکردنیان بۆ دڵنیابوون لە شیاوبوون و سەلامەتیی ئەو بەرهەمانەی سەرەوە لەلایەن هاووڵاتییانەوە.
- پێویستە کاردانەوەی بەپەلە ئەنجام بدرێت لە ڕێگای تیمەکانی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپارێزی و پاراستنی تەندروستی بۆ جێبەجیکردنی ئەو بڕیارانەی سەرەوە.










