چاودێرانی سیاسیی کوردستان دەڵێن، کۆمەڵێ حزب بۆ بەرژەوەندیی خۆیان و بیرکردنەوەیان بە زیانگەیاندن بە پارتی و ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا و لەبەر ئەوەی لە دەنگدەرانیان دەترسن کە سزایان بدەن، داوای دەستکاریکردنی یاسای هەڵبژاردن دەکەن، مەترسییشە لەسەر فرەحزبی و دیموکراسیی کوردستان.

دڵشاد مستەفا، چاودێری سیاسی و به‌رێوه‌به‌ری رۆژنامه‌ی ( خه‌بات ) ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “داوای دەستکاریکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان لەلایەن چەند حزبێکی سیاسی و بە ناوی خەڵکەوە وا نییە و تەنها بۆ بەرژەوەندیی خۆیانە، بەڵام لەژێر ناوی بەرژەوەندیی هاووڵاتییان پڕۆژەکانیان دەخەنە ڕوو.”

دڵشاد مستەفا دەشڵێت: “کاتێک سیستەمی هەڵبژاردن داخراو بوو کۆمەڵێ حزب داوایان کرد لیستەکە بکرێتە کراوە، بە بڕوای ئەوان لە زیانی پارتییە، بەڵام دواتر ئامانجەکایان بۆ نەهاتە دی و زانییان وا نەبوو، شەرمیان کرد داوای لیستی داخراو بکەن”.

مستەفا باسی لەوەش کرد: “هاووڵاتی کاری لە پەرلەمان و پەرلەمانتار دەوێت، نەک لیستی یەکبازنە، یان فرەبازنە، لە ساڵی 2015 چەند لایەنێک دەیانویست بە ناوی زۆرینە گەلەکۆمە لە پارتی بکەن، بەڵام پارتی ئێستا خاوەنی 45 کورسیی پەرلەمانییە و هەمیشە بۆ پرسەکان ڕووی لە سازان کردووە”.

”داوای دەستکاریکردنی یاسای هەڵبژاردن لەلایەن چەند حزبێکی سیاسییەوە لە کاتێکدا کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 1ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵی بۆ هەڵبژاردن دیاری کردووە، بەهۆی ئەوەیە کە لە دەنگدەرانیان دەترسن و دەزانن شکست دەهێنن و ئامانجیانە هەڵبژاردن لەو کاتەدا نەکرێت و دوا بخرێت، تەنانەت چەند حزبێکی سیاسی پشتیوانی لە فرەبازنەیی دەکەن کە خۆیان زیانی گەورە دەکەن لەو یاسای.” دڵشاد مستەفا وای گوت.

گوتیشی: “گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن بۆ فرەبازنەیی زیانی بۆ حزبە بچووکەکان هەیە و کورسی ناهێنن و دەنگی پێویست ناهێنن بۆ بەدەستهێنانی کورسی و پەرلەمان بەشی زۆری حزبەکانی تێدا نابێت .