وەزارەتى ناوخۆی هەرێمى کوردستان ئاماژە بۆ دەستگیرکردنى تۆمەتباران دەکات کە لە ئەنجامى هەماهەنگیی نێوان وەزارەتەکان جێبەجێ کراوە.
کارزان ئەمیر، وتەبێژى پۆلیسی هەرێمی كوردستان، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسیدا گوتى: بە فەرمانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و وەزیرى ناوخۆی هەرێمى کوردستان، بە سەرۆکایەتیى بەڕێوەبەرى گشتیى پۆلیسی هەرێمی كوردستان، ژوورى ئۆپەراسیۆنى دەستگیرکردنى تۆمهتبار پێکهێنراوە کە وەزارەتەکانى ناوخۆ و پێشمەرگە و دەزگاى ئاسایش تیایدا ئەندامن.
ئاماژهی بهوهش كرد: سەرەتا هێزە ئەمنییەکان ئەو ئەفسەر و کارمەندانەی لە دادگاکان داواکرابوون رادەستیان کردن، یەکەم هێزیش فەرماندەى زێرەڤانى ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانەى رادەستى ژوورەکە کرد، کە لە دادگا داواکرابوون.
گوتیشی: 370 تۆمەتباری دیکەش لەلایەن ژوورى ئۆپەراسیۆنەوە دەستگیر کراون و رادەستى دادگا کراون.
باسی لەوەش کرد کە ئەوانەى تۆمەتبارن و داواکراون لە هەموو جۆرە تۆمتێکیان بەسەردا ساغ بۆتەوە، بۆیە دادگا داواى کردوون جا ئەو تۆمەتانە کوشتن، دزین و شەڕانگێزى یان گەندەڵی بێت.









