له دوو هێرشی جیاوازدا چهكدارانی داعش له سنووری پارێزگای دیاله هێرشیانكرده سهر پۆلیسی عێراقی.
ئەم شەو چەکدارانی داعش لە ناحیەی “ئهلعیباره”ـی سهر به ناحیەی میقدادیەی پارێزگای دیالە دوو ھێرشی چەکداریان کردە سەر ھێزەکانی عێراقی.
به گوێرهی زانیارییهكان ھێرشی یەکەم لە ناحیەی ئهلعیباره بۆسەر ھێزێكی عێراق بەچەکی قەناس بووە و سەرەتا کامێرای چاودێریان شکاندووە، دواتر ھێزەکانی عێراقی بەر پەرچی ھێرشهکەیان داوەتەوە.
ھاوکات کەمێك لەمەوبەر لە ناحیەی میقدادیە، چەکدارانی داعش ھێرشیانکردە سەر بنکەیەکی ھێزی فریاکەوتنی شارۆچکەکە و بە ھۆیەوە پۆلیسك کوژراو دوو پۆلیسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.
K24









