هەینی ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر بڵاوی كردەوە لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ڕەزامەندی دراوە لەسەر خەرجکردنی سێ ملیار و 585 ملیۆن و 340 هەزار دینار، بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی چاککردن و قیڕتاوکردنى ڕێگاى چیای سەفین.

ئێستا ڕێکارەکانى دەستپێکردنى پڕۆژەکە دەستى پێکردووە و لە نزیکترین کاتدا لەلایەن بەرێوەبەرایەتى چاککردنەوە و پاراستنى رێگاوبانى هەولێر، پڕۆژەکە جێبەجێ دەکرێت.