ئەمشەوی یەكشەممە بنكەی سەربازیی زلیكانی سوپای توركیا لە باكووری رۆژهەڵاتی شاری مووسڵ مووشەكباران كرا.

بەپێی میدیاكانی عێراق، كاتژمێر هەشتی ئەمشەو حەفت مووشەك لە دەوروبەری بنكەی سەربازیی زلیكان كەوتوونەتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكیان لێ بكەوێتەوە.

لە ماوەی هەفتەیەكدا ئەمە دووەم جارە هێرشی مووشەكی بكرێتە سەر ئەم سەربازگەیە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، مووشەكەكان لە دەوروبەری قەزای تلكێفەوە ئاراستە كراون.