كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ی ئاداری 2022، دیاریكرا بۆ هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتارانه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام نه‌درا.
كه‌مێك پێش ئێستا، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عیراق دانیشتنی تایبه‌ت به‌و پرسه‌ی بۆ كاتێكی نادیار دواخست.









