مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی جیهانیی وزه یادداشتێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د قه‌رقاوی، وه‌زیری كاروباری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئیمارات واژۆ كرد.
یادداشته لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئیمارات بریتییه سوود وه‌رگرتن له بواری ته‌كنه‌لۆژیا و توانا و ئه‌زموونی ئیمارات.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دووه‌م رۆژی كۆڕبه‌ندی جیهانیی وزه چه‌ند چالاكییه‌كی دیكه ئه‌نجام ده‌دات و له لوتكه‌ی جیهانیی وڵاتان له پانێڵێك به‌شدار ده‌بێت به ناوونیشانی “داهاتووی وزه و قۆناغی دوای نه‌وت”.
بڕیاره سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ میر عه‌بدولعه‌زیز ئال سه‌لمان ئال سعود، وه‌زیری وزه‌ی سعودیه و سوهه‌یل بن محه‌مه‌د ئال مه‌زروع، وه‌زیری وزه و ژێرخانی ئیمارات به‌شداری له پانێله‌كه بكات.









