سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لەگەڵ جێنشینی دوبەی شێخ حەمدان بن محەمەد بن راشد و چەند بەرپرسێکی باڵای ناوچەکە كۆبووەوە.

مەسرور بارزانی لە شاری دوبەی لە ئیمارات لەگەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتوورم جێگری سەرۆک دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی كۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ حەمدان بن محەمەد بن راشد جێنشینی دوبەی و شێخ مەکتووم بن محەمەد بن راشد جێگری حاکمی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی و ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسانی باڵای ئیمارات ئامادەی بوون،  گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا و جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی دۆستایەتیی و هەماهەنگیی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا کرا.