سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی تایبه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری بۆ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخست.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاشكرای كرد، دانیشتنی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو، بۆ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو (30ی ئادار/ مارسی 2022) دواخرا.

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، كه‌ دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ دواخرا.