بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا هەڵبژاردن بۆ سەرۆک کۆماری عێراق دەکرێت.
بەگوێرەی بەرنامەی کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، کاتژمێر 11ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە 26/2/2022، ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت.
رێبهر ئهحمهد، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، پشتیوانی “هاوپهیمانی رزگاری نیشتمانی” بهدهستهێناوه، کە پێکهاتووە، لە فراکسیۆنەکانی پارتی، سەدرییەکان، سیادە، ئهو هاوپهیمانییه زۆرترین كورسی نوێنهرانی ههیه.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، جگە لە پەرلەمانتارانی”هاوپهیمانی رزگاری نیشتمانی”، ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکانی دیکەش رایگەیاندووە، کە بەشداری لە کۆبوونەوەکە دەکەن، لەنێویاندا فراکسیۆنی ” لەپێناو خەڵک” کە 17 کورسی پەرلەمانی هەیە.
هەندێک لە فراکسیۆنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، رایانگەیاندووە، کە ئەوان بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران ناکەن.
بۆ ئەوەی رێژەی یاسایی کۆبوونەوەی پەرلەمان تەواوبێت، پێویستە لە کۆی 329 پەرلەمانتاری عێراق، 220 پەرلەمانتار لە هۆڵی کۆبوونەوە ئامادەبن.









