به‌ربژێری هاوپه‌یمانیی رزگاریی نیشتمان بۆ پۆستی سه‌ركۆماری عێراق، ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه كار ده‌كا بۆ ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی، كه داواكانی خه‌ڵكی تێدا جێبه‌جێ بكرێ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23/3/2022، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌كوو به‌ربژێری هاوپه‌یمانیی رزگاریی نیشتمان بۆ پۆستی سه‌ركۆماری عێراق دیاری كرا، له تویتێكدا ڕایگه‌یاندووه: شه‌ره‌فمه‌ند بووم كه متمانه‌ی هاوپه‌یمایه‌تیی (رزگاریی نیشتمان)ـم پێ درا، به‌وه‌ی به‌ربژێر بكرێم بۆ پۆستی سه‌ركۆماری عێراق، به‌ڵێن ده‌ده‌م كه كار بكه‌م له‌پێناو پشتیوانیی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی سه‌رده‌می، كه دواخوازییه‌كانی خه‌ڵكی تێدا جێبه‌جێ بكرێ. سه‌ركه‌وتن له خواوه‌یه.









